|
پ1 / مه‌رجه‌کانی تۆمار
کردنی قوتابیان له کۆلێژی زانست چی یه؟
وه‌ڵام :
پێویسته قوتابی قۆنا‌غی خوێندنی
ئاماده‌یی زانستی یان هاوتا به ئاماده‌یی ته‌واو کردبیێت به تێکرای
ئه‌و نمره‌یه‌ی که فه‌رمانگه‌ی(دائیره) ناوه‌ندی وه‌رگرتنی قوتابیان له
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای هه‌رێمی کوردستان دایناوه به پێی
ڕێنماییه‌کانیدا.
پ2 / چۆن
وه‌رگرتن له کۆلێژ ئه‌نجام ده‌درێت؟
وه‌ڵام :
-
قوتابی به پێی سیسته‌می
وه‌رگرتنی ناوه‌ندی که له لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای هه‌رێمی
کوردستان وه‌رده‌گیرێت.
-
قوتابیان پێشبرکێ له سه‌ر کورسی
تایبه‌ت له هه‌ر به‌شێکدا ده‌که‌ن به تێکرای ئه‌و نمره ی که له
تاقی کردنه‌وه‌کانی به‌کاڵۆریا به ده‌ستیان هێناوه. هه‌روه‌ها
وه‌رگرتنی تایبه‌ت له لایه‌ن فه‌رمابگه‌ی ناوه‌ندی وه‌رگرتنی قوتابیان
له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بۆ ده‌رچووانی قوتابیانی ده‌ره‌وه‌ی
هه‌رێم به سیسته‌می تایبه‌تی خۆیان .
پ3 / سیسته‌می خوێندن له کۆلیژ
چۆنه و کامانه‌یه ؟
وه‌ڵام :
سیسته‌می به‌کار هێنڕاو له کۆلێژی زانست سیسته‌می
ساڵانه‌یه، له لایه‌ن به‌شه زانستیه‌کانی کۆلێژ سیسته‌مه‌که ئاماده
ده‌کرێت،قوتابیان بۆیان نیه یه‌که‌کانی مه‌نهه‌ج هه‌لبژێرن یان داوا
بکه‌ن .
پ4 / ژماره‌ی ئه‌و ساڵا‌نه‌ی که پێوه‌سته بۆ وه‌رگرتنی
بڕوا نامه له کۆلێژ چه‌نده ؟
وه‌ڵام :
ماوه‌ی خوێندن له قۆنا‌غی به‌کاڵۆریۆس
چوار ساڵه ، به‌ڵام قوتابی بۆی هه‌یه تا شه‌ش ساڵ له خوێندن به‌رده‌وام
بێت.جگه له ساڵه‌کانی دوا خستن که نابێت زیاتر له (2) دوو ساڵ بێت.
پ 5 / ئایا خوێندنی باڵا له کۆلێژ دا هه‌یه؟
وه‌ڵام :
به‌ڵێ ، خوێندنی باڵا له کۆلێژی زانست
هه‌یه.بریتیه له دبلۆم باڵا ، ماسته‌ر، دکتۆرا.کۆلێژه‌که‌مان بڕوا
نامه‌ی زۆری به‌خشیوه به قوتابیهیان له ساڵه‌کانی ڕابردوو و ئێستاش
به‌رده‌وامه .
پ 6 / چۆن قوتابی ده‌توانی بڕوا نامه‌ی خوێندنی باڵای به ده‌ست
بهێنی ؟
وه‌ڵام :
له سه‌ر ئه‌و قوتابیه‌ی که
ئاره‌زوومه‌نده له وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر ئه‌م مه‌رجانه‌ی ڕه‌چاو
بکات :
-
ده‌بێ هه‌ڵگری بڕوا نامه‌ی
به‌کاڵۆریۆس بێت یان هاوتا به به‌کاڵۆریۆس.
-
تێکرای نمره‌کانی که‌متر له65%
نه‌بێت بۆ فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و هه‌روه‌کا
فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده، باڵام بۆ ئه‌وانی
تر نابێ له70% که‌متر بێت .
-
پابه‌ندبوون به مه‌رجه‌کانی
وه‌رگرتن که له لایه‌ن زانکۆوه داده‌نرێت به تایبه‌تی ته‌مه‌نی
قوتابی .
-
سه‌پاندنی به‌نده‌کانی سه‌ره‌وه
له سه‌ر هه‌مان ئاره‌زوومه‌ندانی وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی دکتۆرا ، جگه
له‌مه‌رجه‌کانی بڕوانامه و ته‌مه‌ن ، چونکه ده‌بێ هه‌لگری بڕوانامه‌ی
ماسته‌ر بێت .
-
ده‌رچوو بێت له تاقی کراوه‌کانی
تیۆڕی و زاره‌کی که له لایه‌ن لێژنه‌ی زانستی به‌شه‌کان داده‌نرێت .
-
ته‌واو کردنی کۆرسه‌کانی به دوو
وه‌رزی خوێندن به تێکرای نمره که له70% که‌متر نه‌بێت .
-
ئه‌ماده‌کردنی توێژینه‌وه‌کی
زانستی و پێشکه‌ش کردنی نامه‌یه‌کی زانستی ، گفتوگۆی له سه‌ر بکرێت
له لایه‌ن لێژنه‌یه‌کی تایبه‌ت پێکهێنڕاو له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی
کۆلێژه‌وه .
|
بڕوانامه |
ژماره‌ی وه‌رزه‌کان |
ژماره‌ی یه‌که‌ی
کۆرسه‌کان |
ژماره‌ی یه‌که‌کانی
نامه |
کۆی یه‌که‌کان |
ماده‌ی داواکراو |
|
دبلۆم باڵا |
2 |
20 |
4 |
24 |
1 |
|
ماسته‌ر |
2 |
24 |
8 |
34 |
2 |
|
دکتۆرا |
2 |
24 |
40 |
64 |
3 |
تێبینی : قوتابی درێژه پێدانی بۆ هه‌یه
.
پ7 / ئایا کۆلێژ بۆی هه‌یه قوتابی بنێرێته
ده‌ره‌وه‌ی ووڵات ؟
وه‌ڵام :
به‌ڵێ ، زۆر له قوتابیانمان ئێستا له ده‌ره‌وه‌ی
ووڵات ده‌خوێندن .
|