|
کۆلێژی زانست له
ساڵی 1968 دا له شاری سلێمانی دامه‌زرا، له ئابی 1981 دا له
گاڵ کۆلێژه‌کانی تری زانکۆی سلێمانی گوازرایه‌وه بۆ هه‌ولێر.
سه‌ره‌تا به خوێندنی
به‌رایی بۆ به ده‌ست هێنانی بروا نامه‌ی به‌کالۆریۆس له
به‌شه‌کانی (ماتماتیک، فیزیک، کیمیا، بایلۆجی(زینده‌وه‌ر
زانی)، جیۆلۆجی(زه‌وی ناسی))وه له ساڵی خوێندنی 2007-2008
به‌شی (ژینگه)کرایه‌وه.
خوێندنی باڵا:
له ساڵی 1978 خوێندنی باڵا
(ماسته‌ر) له به‌شه‌کانی (ماتماتیک،فیزیک، کیمیا،
بایلۆجی(زینده‌وه‌ر زانی) )،وه له‌ساڵی 1986 خوێندنی باڵا
(ماسته‌ر ) له به‌شی(جیۆلۆجی(زه‌وی ناسی)) کرایه‌وه.
خوێندنی دکتۆرا لا ساڵی 1992 له
به‌شی بایلۆجی(زینده‌وه‌ر زانی) ده‌ست پێکرا، وه له
به‌شه‌کانی (فیزیک،جیۆلۆجی(زه‌وی ناسی)) له ساڵی 1997-2002
کرایه‌وه.
کۆلێژی زانست پابه‌نده
به ئاماده کردنی پرۆگرامی خوێندنی به‌رایی و خوێندنی باڵا
به ئاستێکی به‌رز و پێشکه‌وتوو به ده‌رچونی پۆلێکی پر له
زانست بۆ خزمه‌ت کردنی کۆمه‌لگا له بواره‌کانی هه‌مه جۆر له
تاقیگه و دامه‌زراوه پیشه‌سازییه‌کان و کۆمپانیاکانی
نه‌وتییه‌کان و هیتر... |